بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینە ی پێنچەم: بـاوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی

بەنیسبەت باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی یەوە، باوەڕبوون بە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە خوا و پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هەواڵیان پێداوین ئەوانەی لە دوای مردن ڕوو ئەدەن وەكوو لێ‌ پرسینەوە و خۆشی و سزای گۆڕو ئەوانەی لە هاتنی قیامەتدا ڕوو ئەدەن وەكوو سەختی و ناڕەحەتی ئەو ڕۆژە و پردی (صراط) و دانانی تەرازو و لێ‌ پرسینەوە و پاداشت و تۆڵە و پەخشی نامەی كردەوەكان لە نێوان خەڵكدا، یەكێك بەدەستی ڕاستیەوە و یەكێك بەچەپی یان لەپشتی یەوە، هەروەها باوەڕ بوون بە حەوزی كەوسەر كە ئامادەكراوە بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و باەڕبوون بە بەهەشت و ئاگر و بینینی خوای پەورەدگار و قسەكردنی باوەڕداران لەگەڵ خوا، و چەندین شتی تر كە لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی (صحیح) ی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم هاتوون كە پێویستە باوەڕمان پێیان هەبێت، بەو شێوەیەی خوا و پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم بەیان و ئاشكرایان كردووە.

زیاتر بخوێنەوە...

ژیاننامەى ئیمامى شافیعى ڕەحمەتى خواى لێ بێت

سوپاس وستایش بۆخوا، درودوسڵاو بۆسەرگیانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وەبۆسەر گیانى كەس وكارو هاوەڵانى وشوێن كەوتوانى. بەڕاستى ناودارانى ئیسلام ڕۆڵێكى گرنگ و بەرچاویان هەبووە لەخزمەتكردن وهۆشیاركردنەوە وچاكسازى لەناو كۆمەڵانى خەڵكدا، هەموو ژیانى خۆیان تەرخان كردبوو بۆخزمەتكردنى ئاینى پیرۆزى ئیسلام و ئاشناكردنى كۆمەڵانى خەڵك لەم ئاینە پیرۆزە،تەنهابە مەبەستى بەدەستهێنانى ڕەزامەندى خوا،دورلەهەوڵد ان بۆ دەسخستنی پلەوپایەى ژیانی دونیاو تێركردنی بەرژەوەندى كەسى، جا خوێندن و زانینى ژیاننامەو ئەزمونى پرشنگدارى هەریەك لەناودارانى ئیسلام گەلێك سود بەخش و بایەخدارە. بەتایبەت بۆئەوەى ببێتە دەرسێكى زیندو و واقیعى بۆئەمڕۆى ئێمەى شوێن كەوتوو، هەروەهاژیاننامەى ناودارانى ئیسلام پاڵنەرێكى گرنگ و كاریگەرە، بۆچاولێكردن وخۆڕازاندنەوە بەوخووڕەوشتە بەرزانەى ئەوان هەڵیانگرتبوو،لەبەرهەمووئەمانە دەچینە ناو گوڵزارى ژیاننامەى كەسایەتیەكى مەزن لە ناودارانى ئیسلام كە بریتیە لە ئیمامى شافیعى ڕەحمەتى خواى لێ بێ

زیاتر بخوێنەوە...