بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینە ی پێنچەم: بـاوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی

بەنیسبەت باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی یەوە، باوەڕبوون بە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە خوا و پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هەواڵیان پێداوین ئەوانەی لە دوای مردن ڕوو ئەدەن وەكوو لێ‌ پرسینەوە و خۆشی و سزای گۆڕو ئەوانەی لە هاتنی قیامەتدا ڕوو ئەدەن وەكوو سەختی و ناڕەحەتی ئەو ڕۆژە و پردی (صراط) و دانانی تەرازو و لێ‌ پرسینەوە و پاداشت و تۆڵە و پەخشی نامەی كردەوەكان لە نێوان خەڵكدا، یەكێك بەدەستی ڕاستیەوە و یەكێك بەچەپی یان لەپشتی یەوە، هەروەها باوەڕ بوون بە حەوزی كەوسەر كە ئامادەكراوە بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و باەڕبوون بە بەهەشت و ئاگر و بینینی خوای پەورەدگار و قسەكردنی باوەڕداران لەگەڵ خوا، و چەندین شتی تر كە لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی (صحیح) ی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم هاتوون كە پێویستە باوەڕمان پێیان هەبێت، بەو شێوەیەی خوا و پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم بەیان و ئاشكرایان كردووە.

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی چوارەم: باوەڕبوون بە پێغەمبەران

پێویستە باوەڕمان بە پێغەمبەران هەبێ‌، بە كورتی: باوەڕمان هەیە كە خوای گەورە پێغەمبەری بۆ بەندەكانی ناردووە بۆ ئەوەی مژدەی بەهەشت بە چاكە كاران بدەن، و خراپە كارانیان بە دۆزەخ بترسینن، وە بانگەواز كاربن بۆ هەق، هەر كەس وەڵامیان بداتەوە دەگاتە خۆشبەختی ڕۆژی دوایی، وە ئەوەش كە دژیان بوەستێ‌ تووشی پەشیمانی و نائومێدی دەبێ‌، كۆتا و باشترینی پێغەمبەران پێغەمبەری خۆمانە صلى الله عليه وسلم. خوای گەورە دەفەرمووێ‌: [ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ] [النحل: الآية36] . واتە: بەڕاستی ئێمە لە ناو هەر ئومەتێكدا پێغەمبەرێكمان ناردووە بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار بە تەنها بپەرستن و دووركەونەوە لە پەرستنی جگە لە خوا، وەكو شەیتان و بت و جادووگەر و... هتد. وە دەفەرمووێ‌: [رُّسُلاً مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ] [النساء: 165] . واتە: پێغەمبەرانێ‌ كە مژدە دەر و ترسێنەر بوون بۆ ئەوەی خەڵك دوای ناردنی ئەم پێغەمبەرانە هیچ بەڵگە و بیانویەكیان نەمێنێ‌. وە دەفەرمووێ‌: [ مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ] [الأحزاب: 40] . واتە: موحەممەد باوكی هیچ یەك لە پیاوانی ئێوە نیە ـ واتە: باوكی ڕاستەقینەی زەید كوڕی حاریسە نیە ـ خوای لێ‌ ڕازی بێت ـ بەڵام ئەو پێغەمبەری خوایە و دوایین پێغەمبەریشە. خوای گەورە لە قورئاندا هەركامیانی ناو بردبێ‌ و پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم لە سوننەتدا، ئێمە باوەڕی پێدەكەین وەكو نووح و هود و صاڵح و ئیبراهیم و ئەوانی تر ـ دروود و سڵاوی خوایان لە سەر بێت ـ.

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی سێ‌ یەم: باوەڕ بوون بە كتێبەكان

بە كورتی: پێویستە كە باوەڕمان هەبێ‌ كە خوای گەورە چەندین كتێبی ناردووە بۆ سەر پێغەمبەرانی، بۆ ڕونكردنەوەی مافی خوا و بانگەواز بۆ لای ئەو، وەكو دەفەرموێ‌: [ لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ ] [الحديد: 25] . واتە: بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانی خۆمان بە موعجیزەوە ناردووە، و لە گەڵیشیاندا كتێبی ئاسمانی و دادوەریمان ناردووە تا خەڵك دادوەری بخەنە بەرچاو، واتە: فرمانمان بە دادوەری كردون. وە دەفەرموێ‌: [كَانَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً فَبَعَثَ اللَّهُ النَّبِيِّينَ مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ وَأَنْزَلَ مَعَهُمُ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِيَحْــــــكُمَ بَيْنَ النَّاسِ فِـــــيـــمَا اخْتَلَفُوا فِيهِ مُسْتَقِيمٍ ] [البقرة: 213] . واتە: خەڵك لە سەرەتاوە لە سەر یەك ئاین بوون، پاشان جیاوازیان تێ‌ كەوت، و خوای پەروەردگاریش پێغەمبەرانی بە موژدەری و ترسێنەریەوە بۆ ناردن، وە لە گەڵ ئەواندا كتێبی بۆ ناردوون، بۆ ئەوەی لە جیاوازیەكانی نێو خەخەڵكدا دادوەری بكەن. وە بەورد و دریژی: باوەڕمان هەیە بەوانەی خوا ناوی بردوون وەكو: (تەورات، و ئنجیل، و زەبوور، و قورئان). قورئانی پیرۆز كۆتا ترین و باشترین كتێبی خوایە و بەسەر ڕاگەیشتو و بە ڕاستخەرەوەی باقی كتێبەكانی ترە. لە سەر هەموو موسڵمانان پێویستە شوێنی بكەون و حوكمی پێ‌ بكەن هەروەها بەو فەرموودانەی كە سەلمێنراوە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم. چونكە خوای گەورە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ی ناردووە بۆ گشت جنۆكە و ئادەمیزاد، وە ئەم قورئانەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی حوكمی پێ‌ بكەن لە نێوانیاندا، وە خوا كردویە بە شیفای دڵان، قورئانی گێڕاوە بە ڕونكەرەوە بۆ هەموو شتێ‌، وە بە هیدایەت و ڕەحمەت بۆ باوەڕداران، وەكو خوا دەفەرموێ‌: [ وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ] [الأنعام:155] . واتە: ئەم قورئانە كتێبێكی پیرۆزە دامانبەزاندوە پەیڕەوی پێ بكەن، و تەقواتان هەبێ‌ بەڵكو بەر ڕەحمەتی خوا بكەون. وە دەفەرموێ‌: [ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَاناً لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدىً وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ ] [النحل:89] . واتە: ئەم قورئانەمان بۆ ناردی كە ڕوونكەرەوەی هەموو شتێكە و هۆی ڕێنمونی و ڕەحمەت و موژدەیە بۆ موسڵمانان. وە دەفەرموێ‌: [ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ فَآمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ] [الأعراف: 158] .

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی دووەم: باوەڕبوون بە فریشتەكان

پێویستە باوەڕمان بە پێغەمبەران هەبێ‌، بە كورتی: باوەڕمان هەیە كە خوای گەورە پێغەمبەری بۆ بەندەكانی ناردووە بۆ ئەوەی مژدەی بەهەشت بە چاكە كاران بدەن، و خراپە كارانیان بە دۆزەخ بترسینن، وە بانگەواز كاربن بۆ هەق، هەر كەس وەڵامیان بداتەوە دەگاتە خۆشبەختی ڕۆژی دوایی، وە ئەوەش كە دژیان بوەستێ‌ تووشی پەشیمانی و نائومێدی دەبێ‌، كۆتا و باشترینی پێغەمبەران پێغەمبەری خۆمانە صلى الله عليه وسلم. خوای گەورە دەفەرمووێ‌: [ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ] [النحل: الآية36] . واتە: بەڕاستی ئێمە لە ناو هەر ئومەتێكدا پێغەمبەرێكمان ناردووە بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار بە تەنها بپەرستن و دووركەونەوە لە پەرستنی جگە لە خوا، وەكو شەیتان و بت و جادووگەر و... هتد. وە دەفەرمووێ‌: [رُّسُلاً مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ] [النساء: 165] . واتە: پێغەمبەرانێ‌ كە مژدە دەر و ترسێنەر بوون بۆ ئەوەی خەڵك دوای ناردنی ئەم پێغەمبەرانە هیچ بەڵگە و بیانویەكیان نەمێنێ‌. وە دەفەرمووێ‌: [ مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ] [الأحزاب: 40] . واتە: موحەممەد باوكی هیچ یەك لە پیاوانی ئێوە نیە ـ واتە: باوكی ڕاستەقینەی زەید كوڕی حاریسە نیە ـ خوای لێ‌ ڕازی بێت ـ بەڵام ئەو پێغەمبەری خوایە و دوایین پێغەمبەریشە. خوای گەورە لە قورئاندا هەركامیانی ناو بردبێ‌ و پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم لە سوننەتدا، ئێمە باوەڕی پێدەكەین وەكو نووح و هود و صاڵح و ئیبراهیم و ئەوانی تر ـ دروود و سڵاوی خوایان لە سەر بێت ـ.

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەى یەكەم: باوەڕ بوون بە خوا

باوەڕبوون بە خواى گەورە بەوە ئەبێ، كە باوەڕت ببێ خواى گەورە پەرستراوى ڕاستەقینەیە و شایستەى پەرستنە، جگە لەو هیچ كەس و شتێكى تر شایستەى پەرستن نىیە، چونكە خوا بەدیهێنەرى خەڵكى یە و چاكەیان بەرانبەر ئەك او ڕۆزیان ئەدا و زانایە بە پەنهان و ئاشكرایان، هەر ئەو توناى هەیە پاداشتى چاكە كارانیان بداتەوە و سزاى تاوانبارانیشیان بدات. خواى گەورە ئادەمیزاد و جنۆكەى تەنها بۆ پەرستن بەدى هێناوە، فەرمانیشى بەوە پێ كردوون وەكو دەفەرموێ: [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ مَا أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ] الزاريات: 56 ـ 58.

خۆشەویستی یان پەیوەندی نا دروست و لەدەستدانی ڕەوشت؟

بسم الله الرحمن الرحيم پێناسەى خۆشەویستى(دڵدارى): بریتى یە لە: پەیوەندییەكى مۆڵەت پێ نەدراو لە نێوان هەر دوو ڕەگەزى نێر و مێ دا بەمەبەستى چێژ وەرگرتن لە یەكتر. جا پێش ئەوەى باسى حوكمى دڵدارى یان خۆشەویستى یان ئەویندارى لەشەرعدا بكەین پێویستە ئەوە بزانین مەبەست لەم زاراوانە چین، تا بتوانین حوكمى شەرعیان بەسەردا بدەین چونكە وەك گوتراوە (الحكم على الشيء فرع عن تصوره) دەبێ لە پێشدا ماناو ڕاستى ئەم زاراوانەمان لا ڕوون بێت، پێشەكى: ئەڵێم ئەم زاراوانە و چەندین زاراوەى پەیوەندى دار بەم بابەتەوە هەریەك دەلالەت لەسەر قۆناغێك یان بەشێك لەم مەسەلەیە دەكات