بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینە ی پێنچەم: بـاوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی

نوسەر: الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز

وەرگێڕ: مامۆستا خلیل أحمد


بەنیسبەت باوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی یەوە، باوەڕبوون بە هەموو ئەوانە دەگرێتەوە خوا و پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هەواڵیان پێداوین ئەوانەی لە دوای مردن ڕوو ئەدەن وەكوو لێ‌ پرسینەوە و خۆشی و سزای گۆڕو ئەوانەی لە هاتنی قیامەتدا ڕوو ئەدەن وەكوو سەختی و ناڕەحەتی ئەو ڕۆژە و پردی (صراط) و دانانی تەرازو و لێ‌ پرسینەوە و پاداشت و تۆڵە و پەخشی نامەی كردەوەكان لە نێوان خەڵكدا، یەكێك بەدەستی ڕاستیەوە و یەكێك بەچەپی یان لەپشتی یەوە، هەروەها باوەڕ بوون بە حەوزی كەوسەر كە ئامادەكراوە بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و باەڕبوون بە بەهەشت و ئاگر و بینینی خوای پەورەدگار و قسەكردنی باوەڕداران لەگەڵ خوا، و چەندین شتی تر كە لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی (صحیح) ی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم هاتوون كە پێویستە باوەڕمان پێیان هەبێت، بەو شێوەیەی خوا و پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم بەیان و ئاشكرایان كردووە.