دیداری گۆڤاری ڕێگای شەرع لەگەڵ بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد

سەلەفییەت چییەو بەكێ دەوترێ سەلەفی؟ بنەما سەرەكییەكانی سەلەفییەت چین؟ ئەو گرفتانە چین لەمەنهەج‌و ‏دنیابینیی سەلەفییەتدا هەن؟ لەكوردستاندا سەلەفییەكان تا چەند بوونیان هەیە؟ بۆچی سەلەفییەكان دژایەتیی ‏ئیسلامییەكانی تر دەكەن‌و دژی حزبایەتین؟ بۆچی ئیسلامییەكانی تر سەلەفییەكان بەدەستی دەسەڵات دەزانن؟ ‏هەندێك لەسەلەفییەكان خۆپیشاندان بەحەرامدەزان‌و سەركردەكانی وڵاتانی موسوڵماننشین بە(وەلی ئەمر) دادەنێن‌و ‏پێیانوایە نابێت دژایەتییان بكرێ، ئایا ئەم كارانەی سەلەفییەكان جۆرێك نیین لەبیدعە، چونكە ئەمەیش بریتییە ‏لەدۆستایەتیكردنی دەسەڵاتدارە ستەمكارەكان‌و دژایەتیكردنی موسوڵمانان؟ ئەمانەو چەندین پرسیاریتر لەم ‏دیدارەدا ئاڕاستەی بەڕێز مامۆستا خەلیل ئەحمەد؛ كەسایەتیی دیاری نێو سەلەفییەكانی كەلار، كراوە ئەویش ‏بەڕێزەوە وەڵامی پرسیارەكانی (رێگای شەرع)ی داوەتەوە. ‏