ئەم گۆشەیە تایبەت كرا بە وەڵامى گومان و ڕەخنەكان لەسەر ئیسلام،و قورئان،و سوننەت،و مێژووى ئیسلام،وە هەر شتێك پەیوەندى بە ئاینى پیرۆزى ئیسلامەوە هەبێت ئەمەش دواى ئەوەى بینیمان لە گۆڕەپانى ڕۆشنبیرى كوردى دا چەند كەس و قەڵەمێك ئەیانەوێت جوانى ئیسلام بشێوێنن،وە سەر لە نەوەى نوێى موسڵمانان تێك بدەن بەتایبەت لە توێژى خوێندكارانى زانكۆ و پەیمانگاكان لە ڕێگەى وەرگێڕانى كەلتورى هەڵەى بێگانە بە ناوى فەلسەفە،و عەقڵانیەت،و نوێخوازى،و مەعریفە لە كاتێكدا هەموو ئەوانە وەڵامى تێرو تەسەلیان هەیە و بە توندى لە مێژووى زێڕینى ئیسلامدا ڕەتكراونەتەوە.

جا خوێنەرى بەڕێز هەر ڕەخنەیەك،هەر گومانێك بە زەین و دڵتدا هات یان هێنراو،ویسترا خۆت و نەوەى نوێ گومڕا بكرێـت خێرا لە ڕێگەى ئەم گۆشەیەوە تۆمارى بكەو بینێرە،وە دەبینى بە پشتیوانى خواى گەورە برینەكان ساڕێژ دەبن و دڵان دڵنیا دەبن و چاوەكان گەش دەبن و هەوڵى دوژمنانى ئەم دینەش ڕیسواو لەناو دەچێت.وە خوێنەران دڵنیا دەكەین بە ئەو پەڕى سینگ فراوانى و لێكۆڵینەوەو مەوزوعیەتەوە دیراسەو وەڵام پێشكەش دەكەین پاشان پاساو بیانو نامێنێت لە ڕەخنەو توانج گرتن لە ئاینى پیرۆزى ئیسلام.
پەیوەندی

بێ گومانم لەوەى كە ئیسلام جوانترین بەرنامەی ژیانە بەڵام ئایا بوونى كەنیزەك زوڵم نى یە لە ئافرەت؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان بەلێ ئیسلام جوانترین و تەواو ترین بەرنامەیە لە هەموو خاڵەكانیدا لە بیروباوەڕ و شەریعەت و ئاكارەكاندا هەروەها لەمەسەلەى كەنیزەك دا باشترین چارەسەرى داناوە بۆ ئەو ژنانەى كە ئاینى خوایان هەڵنەگرتووە و دژایەتى بەندەكانى بەندەكانى خوایش دەكەن كە لە جەنگدا دەگیرێن باشترین چارەسەر ئەوەیە بدرێن بە پیاوانى موسڵمان لە كوفر و شیرك و كارى خراپ ڕزگار بكرێن ئەنجا ئێمە دەبێ ئەوەش بزانین ئەو ئافرەتانە جەنگیان كردووە و لە جەنگدا گیران بە هەر پێوەرێكى تر بێت جگە لە ئیسلام دەكوژرێن بەڵام ئیسلام دەیانكات بە هاوسەر لەگەڵ موسڵمانان وە بە شێوەیەكى واقعیش ئیسلام ئەم پیرۆژەیەى جێ بە جێ كردووە دایكى زۆرێك لە زانایانى ئیسلام كەنیزەك بوون و پاشان موسڵمانیش بوون جا نەك ئەمە زوڵم بێت بەڵكو ڕەحمەتێكى زۆر گەورەیە و جیاوازییەكى زۆرباشە لە نێوان پیاوان و ژناندا كە لە جەنگدا دەگیرێن. لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

بۆچی لەقورئاندا هاتووە كە دەبێت پیاو لە ئافرەت بدات ئەوە زوڵم نيە لە ئافرەت؟

لێدان لە ئافرەت چۆن وەڵامی ئەو شوبهەیە دەدەنەوە كە كەسێك دەڵێت:بۆچی لەقورئاندا هاتووە كە دەبێت پیاو لە ئافرەت بدات دەڵێن ئەوە زوڵمە لە ئافرەت وەڵام بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان پێشەكی گرنگە ئەوە بزانین ئاینی ئیسلام ئاینی خودایە و هیچ كەمو كوڕیەكی تێدا نیە، هەروەها ئەم ڕەخنانە نەزان و دوژمنانی لەم ئاینەی دەگرن لەبەر ئەوەی باوەڕیان بە خودا نیە وە نازانن باوەڕ بوون بەخودا چ واتایەكی هەیە...