مەرجەكانی قەبوڵ بوونی دوعا چی یە؟ ئەگەر داوای شتێك لەخوا بكەم قەبوڵ دەبێت؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

گومان لەوەدا نییە كە خوای گەورە وەعدی داوە وەڵامی ئەو كەسانە بداتەوە كە داوای لێ دەكەن وەك دەفەرموێ : { ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} (60) سورة غافر 
یان سەلمانی فارسی بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێ : پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی : "إن الله حَيىّ كريم يستحي من عبده إذا رفع يديه اليه أن يردّهما صِفراً" رواه أبوداود والترمذي . 
واتە : خوای گەرەو خاوەنی شەرمە و بەڕێزە شەرم دەكات ئەگەر بەندەیەك دەستی پاڕانەوەی بۆ لا بەرز بكاتەوە و بەبەتاڵی بگێڕێتەوە . بەڵام خۆ نەبێ هەموو پاڕانەوەیەك وەربگیرێت ، كەوا بوو پێویستە ئەوە بزانیت ئەم مەسەلەیە چەندین مەرج و ڕێگری هەیە ، ابن القیم ڕەحمەتی خوای لێ بێ دەفەرموێ : جاری وا هەیە پاڕانەوە قەبوڵ ناكرێت و دوا دەكەوێت یان بە هۆی لاوازی خودی پاڕانەوەكە ، بۆ نموونە پاڕانەوەیەك بێت دژایەتی و دوژمنكاری كەسی تری تیادا بێت یان بە هۆی لاوازی دڵی ئەو كەسەی پاڕانەوەكە دەكات...ز یان بە هۆی ڕێگرێك وەك خواردنی حەرام و تاوان و دڵ ڕەشبوونەوە وەبێ ئاگابوون لە خوای گەورە و حەز و ئارەزوو زاڵبن بەسەریدا ، لەو بەڵگانەی لەم مەسەلەدا هاتوون : 
1- فەرموودەی أبو هریرە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیە وسلم : "أدعوا الله وأنتم موقنون بالإجابة واعلموا أن الله لا يقبل دعاءً من قلب لاه"رواه الترمذي برقم 3479 و حسنه الألباني في صحيح الجامع رقم 245 . 
واتە : داوا لە خوای گەورە بكەن و دڵنیاش بن بەوەی كە خوای گەورە وەڵامتان دەداتەوە وە ئەوەش بزانن خوای گەورە پاڕانەوەی كەسێك وەرناگرێت بەدڵێكی بێ ئاگاوە بیكات . 
2- فەرموودەی أبو هریرە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیە وسلم كە فەرموویەتی :"....ثم ذكر الرجل يطيل السفر أشعث أغبر يمدُّ يديه إلى السماء يارب يارب ومطعمهُ حرام و مشربه حرام وملبسه حرام وغذي بالحرام فأنى يستجاب لذلك" رواه مسلم . 
واتە : دەستەكانی بەرزدەكاتەوە بۆ ئاسمان دەڵێ ئەی خوایە ئەی خوایە لە كاتێكدا خواردنەكەی حەرامە و خواردنەوەكەی حەرامە و جلوبەرگی حەرامە و بە حەرام گۆش كراوە ئەی چۆن وەڵام ئەدرێتەوە و پاڕانەوەكەی قەبوڵ دەكرێت . 
3- فەرموودەی أبو هریرە ئەڵێ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرموویەتی : "يستجاب لأحدكم مالم يعجل يقول دعوتُ فلم يستجب لي" رواه البخاري ومسلم . 
واتە : هەركامتان داوا لە خوای گەورە بكەن وەڵام دەدرێنەوە بەمەرجێ پەلە نەكات و بڵێت داوام لە خوا كردو وەڵامی پاڕانەوەكەم نەدرایەوە . 
4- فەرموودەی أبو هریرە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیە وسلم :"لا يزال يستجاب للعبد مالم يدعُ باثم أو قطيعة رحم...." الحديث رواه مسلم .
واتە : بەردەوام وەڵامی بەندە دەدرێتەوە بەمەرجێ داوای تاوان و پچڕانی پەیوەندی خزمایەتی نەكات . 
ئەمە و چەندین مەرج و ئادابی زۆر هەن ئەمانە دیارترینیان بوون .